دوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی ، تۆنی كروس چی وت؟

21/05/2019 - 10:59 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆنی كروسی ئەڵمانی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە نوێكردنەوەی بۆندەكەی تا ساڵی (2023) و مانەوەی لەگەڵ یانەی مێرنگی".

تۆنی كروسی تەمەن (29) ساڵان لە لێدوانێكیدا وتی : " ئەمرۆ زۆر دڵخۆشم ، هەستێكی نەبراوەم هەیە ، چانسێكی زۆرم هەبوو كە لەم یانەیە یاریمكردووە ، چونكە توانیومە (12) نازناوم لێرە بەدەستهێنا".

وتیشی : " بەهیوام لە چوار ساڵی ئایندە زۆرترین نازناو ببەمەوە ، ئەمرۆ رۆژێكی زۆر تایبەتە بۆ من ، ئێستا لێرەم بۆ بردنەوەی نازناوی دیكە ، دڵنیام وەرزی نوێ بۆ ئێمە تایبەت دەبێت و دەست بەسەر نازناوەكانی وەرزی نوێ دادەگرین".