بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید بكات ، نیمار ئەم مەرجە قورسەی هەیە

21/05/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، نیمار داسیلڤا مەرجێكی قورسی لەبەردەم فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدرید داناوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بەم یانەیە بكات".

ماڵپەری دۆن باڵۆنی ئیسپانی ئاشكرای كردووە : " نیمار داوای لە پێرێز كردووە ئەگەر دەیەوێت پەیوەندی بە تیپەكەیەوە بكات، دەبێت ڤینیسیۆس جۆنیۆر بخاتە دەرەوەی یانەكە".

ماڵپەرەكە دەڵێت : " نیمار داوای لە پێرێز كردووە بۆند لەگەڵ ڤێرمینهۆی هاونیشتیمانی واژۆ بكات و بیگوازێتەوە ریزەكانی بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو دوانەیەكی بەهێز لە مێرنگی پێكبهێنن".