ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنە رەوانەی نەخۆشخانە كرا

21/05/2019 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا بڵاوی كردەوە ، ئەستێرەیەكی تیپەكەیان بەشێوەیەكی فەرمی رەوانەی نەخۆشخانە كرا".

ماڵپەری فەرمی یانەی بەرشلۆنە رایگەیاند : " نیلسۆن سیمیدۆی ئەستێرەی یانەكەمان لەدوای یاری بەرامبەر یانەی ئیبار لەدواین گەڕی خولی ئیسپانی لەسەر ئاستی سەری دووچاری پێكان بوو".

سەرچاوەكە دەڵێت : " سیمیدۆ پشكنینی پزیشكی بۆ ئەنجامدرا و چارەسەری پێویستی وەرگرت ، ئێستا دۆخی یاریزانەكە زۆر باشە و تەندروستی جارانی بۆ گەراوەتەوە".