بەهۆی كۆنتییەوە ، یوڤینتۆس تووشی شۆك بوو

22/05/2019 - 09:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە بەرپرسانی یانەی یوڤینتۆس تووشی شۆك بوون كاتێك وەڵامی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵیان زانیوە لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی تیپەكەیان".

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێت : " ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی رەتیكردۆتەوە گوێ بە خواستەكانی یوڤینتۆس بدات و نەخێری بۆ تیپەكە كردووە".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " كۆنتی بە داواكانی ئینتەرمیلان رازی بووە ، راهێنەرەكەش دەیەوێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو بگاتە شاری میلان بۆ واژۆكردنی بۆندە نوێیەكەی لەگەڵ یانەی نیراتزۆری".