لەسەر كریستیانۆ ، گواردیۆلا و بەرشلۆنە بەشەردێن

22/05/2019 - 09:46 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، هەردوو یانەی بەرشلۆنە و مانچستەر سیتی هەوڵەكانی خۆیان چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی بەنفیكا كە بە رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە".

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ، یانەی مانچستەر سیتی لەسەر داوای پیپ گواردیۆلا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی شەری سارد بەرامبەر یانەی بەرشلۆنە بۆ دەستكەوتنی تواناكانی (جواو فیلیكس) كە بە رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " فیلیكس تەمەنی (19) ساڵە و ئاستێكی لووتكەیی پێشكەش دەكات ئەم وەرزە (15) گۆڵی تۆماركردووە ، نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیشی دەگاتە (120) ملیۆن یۆرۆ".