یەكەم بۆندی بەرشلۆنە رەتكرایەوە

22/05/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی سێلتافیگۆ بۆندێكی فەرمی یانەی بەرشلۆنەی رەتكردەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئەم یانەیە".

رۆژنامەی دیپۆرتیفۆی ئیسپانی رایگەیاند : " یانەی بەرشلۆنە بۆندێكی پێشكەشی یانەی سێلتافیگۆ كرد بۆ ئەوەی ماكسی رۆدریگێزی ئۆروگوایی بباتە ریزەكانی ، بەڵام یانەی سێلتافیگۆ بۆندەكەی رەتكردەوە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بەرشلۆنە بڕی (25) ملیۆن یۆرۆی پێشكەشی یانەی سێلتافیگۆ كردووە ، ئێستا ئامادەیە نرخەكە بكاتە دوو هێندە كە نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئەم ئەستێرە ئۆروگواییەیە".