ریال مەدرید یاریزانێكی خۆی دەفرۆشێت

22/05/2019 - 11:12 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید دەستبەرداری یاریزانێكی خۆی بوو بۆ یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی".

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت : " ماوریسیۆ پۆكیتنهۆی ئەرجەنتینی و راهێنەری یانەی تۆتنهام بێ هیوابووە لە مانەوەی كریستیان ئەریكسۆنی دانیماركی ، بۆیە دانی سیبایۆسی یاریزانی ریال مەدریدی وەك شوێنگرەوەی ئەم یاریزانە دەستنیشانكردووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " سیبایۆس بەهەموو شێوەیەك بیرۆكەی مانەوەی لە ریال مەدرید رەتكردۆتەوە ، چونكە دەیەوێت بەشداری پرۆژەكەی پۆكیتینهۆ بكات و ساڵی داهاتوو بەفەرمی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا بەشداری یۆرۆی (2020) بكات".