یوڤینتۆس ئەستێرەكەی بەرشلۆنەی بردە ریزەكانی

12/06/2019 - 09:52 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە یانەی یوڤینتۆس هەوڵەكانی خۆی چڕكردۆتەوە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی یانەی بەرشلۆنە بۆ ئەمەش ركابەری هەردوو یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدو ئەرسناڵ دەكات".

رۆژنامەی توتو سپۆرت ئاشكرای كردووە ، یانەی یوڤینتۆس دەیەوێت نیلسۆن سیمیدۆی پورتوگالی و باڵی راستی یانەی بەرشلۆنە بباتە ریزەكانی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " یانەی یوڤینتۆس لە مانەوەی جواو كانسیلۆ بێ هیوا بووە كە نزیكە لە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەی مانچستەر سیتی ، بۆ ئەمەش دەیەوێت سیمیدۆ وەك شوێنگرەوەی ئەستێرەكە دەست بەكار بكات".