ڤالڤێردی یەكەم بریاری ئاگرینی دەركرد

12/06/2019 - 11:31 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، ئەرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشلۆنە بریارێكی ئاگرینیداوە پێش دەستپێكردنی ئامادەكارییەكانی تیپەكە بۆ وەرزی نوێ".

رۆژنامەی ئاس دەڵێت : " ڤالڤێردی لەگەڵ كارگێری بەرشلۆنە كۆبۆتەوە و بەفەرمی داوای مانەوەی راكیتیچی كردووە لەریزەكانی بلاوگرانا".

سەرچاوەكە دەڵێت: " بەرشلۆنە راكیتیچی خستۆتە نێو لیستی فرۆشتنی یاریزانان ،بەڵام بەهۆی ئەم بریارەی ڤالڤێردییەوە، لەسەر كارگێری تیپەكە پێویستە بۆندە پێشكەشكراوەكان رەتبكاتەوە و مانەوەی ئەستێرە كرواتییەكەش رابگەینێت".