بەرشلۆنە بۆندی گریزمانی یەكلایی كردەوە

13/06/2019 - 09:25 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سەرۆكی تەنفیزی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند ئەنتوان گریزمانی یاریزانی پێشووی تیپەكەمان پەیوەندی دەكات بە یانەی بەرشلۆنە".

جێل مارینی سەرۆكی تەنفیزی یانەی ئەتلەتیكۆی مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كردووە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری پێشووی تیپەكەیان كە ئەم وەرزە كۆتایی بە گرێبەستەكەی هات پەیوەندی دەكات بە یانەی بەرشلۆنە و وەرزی داهاتوو لە یانە كەتەلۆنییەكە یاری دەكات.

جێل مارین لە لێدوانەكەیدا ئەوەیشی وت : " من ڕاستگۆ دەبم لەگەڵتان، ئەنتوان گریزمان وەرزی داهاتوو لە بەرشلۆنە یاری دەكات ، لە ئەم پلانەیشی لە مانگی ئازاری رابردووەوە دەزانین كە پەیوەندی بە ریزەكانی بەرشلۆنە دەكات".