هازارد : بەهۆی زێدانەوە تۆپی پێم خۆشویست

16/06/2019 - 10:41 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی نوێ یانەی ریال مەدرید رایگەیاند ، بەهۆی زێدانەوە تۆپی پێی خۆشویستووە".

هازارد لە لێدوانێكیدا وتی : " لەراستیدا من بەهۆی زێدانەوە عاشقی تۆپی پێ بووم ، من لە بەلجیكا ژیام بەڵام بەهۆی زێدانەوە پاڵپشتی هەڵبژاردەی فەرەنسابووم".

دەشڵێت : " ئێستا زۆر دڵخۆشم كە دەتوانین بەیەكەوە یاری بكەین ، زۆر گرنگە بۆ من كەسێكی وەك زێدان راهێنەری من بێت ، كەمێكم ماوە بۆ ئەوەی یەكەم دیدار بەیەكەوە ساز بكەین".