ریال مەدرید بەفەرمی دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی دەبێت

16/06/2019 - 11:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید بەفەرمی بریاریداوە دەستبەرداری ئەستێرەیەكی خۆی بێت كە وەرزی رابردوو بە كلیلی سەركەوتنەكانی تیپەكە دادەنرا".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " یانەی ریال مەدرید رایگەیاندووە ، لوكاس ڤاسكوێز یەكەم یاریزان دەبێت ریزەكانی مێرنگی بەجێبهێڵێت ئەویش بەهۆی هاتنی هەردوو یاریزان هازارد و رۆدریگۆ كە پەیوەندیان بە ریزەكانی ریال مەدرید كردووە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " هەردوو یانەی ئیسپانیۆل و خیتافی بەدوای تواناكانی ڤاسكوێز دەگەرێن ، بۆندێكی دیكەش لەلایەن ئەرسناڵەوە پێشكەشكراوە ، گفتوگۆیەكان لەسەرەتادان ، بەڵام پێدەچێت كۆتایی ئەم مانگە ئەستێرە ئیسپانییەكە ریزەكانی مێرنگی بەجێبهێڵێت".