بەهۆی لێدوانی خەزووری یاریزانێك ، هاندەرانی بەرشلۆنە دڵخۆش دەبن

16/06/2019 - 11:27 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

كیدی مولینار باوكی هاوژینی ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئەیاكس راگەیاند حەز دەكەم یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنە بكات".

مولیناری خەزووری دی لیخت بۆ رۆژنامەی موندو دیپۆرتیفۆی ئیسپانی وتی : " راستیدا دی لیخت لە پشوودایە و لە ئێمە دوورە ، بەڵام من پێم باشە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بەرشلۆنە بكات".

وتیشی : " بەرشلۆنە یانەیەكی نموونەییە ، بەهیوام بتوانێت لە پاڵ مێسی یاری بكات ، وێرای ئەمەش بەڵام من بەرێوەبەری كارەكانی ماتیاس نیم ، ئەو لەگەڵ مینو رایۆلا دەتوانێت قسە بكات و بریار لەسەر داهاتووی خۆی بدات".