ڤیدیۆ... بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ لە ناپۆلی بردەوە

08/08/2019 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی هەردوو خولی ئیتاڵی و ئیسپانی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ناپۆلی لە ئەمریكا رووبەرووی یەكتربوونەوە".

لەیارییەكەدا یانەی بەرشلۆنە بەئەنجامی (2 – 1) لە یانەی ناپۆلی بردەوە و یارییەكەی بە سەركەوتن كۆتایی پێهێنا".

سێرجیۆ بۆسكیتس لەخولەكی (39) گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بەرشلۆنە تۆماركرد ، پێش كۆتایی هاتنی گێمی یەكەم بە (3) خولەك یانەی ناپۆلی سوودی لە چەكی دوژمنانی وەرگرت و بەهەڵەی ئۆمتیتی خۆی كردە خاوەن گۆڵی یەكسانبوون".

لەگێمی دووەم بەرشلۆنە باشتر بەدیاركەوت ، بەرهەمەكەیشی تۆماركردنی گۆڵی سەركەوتن بوو لەرێگای یاریزان (ئیڤان راكیتیچ) لەخولەكی (79) و یانەكەی بەرەو سەركەوتن برد".

بەرشلۆنە یارییەكی دۆستانەی دیكەی ماوە بەرامبەر هەمان یانە و لە (11)ـی ئەم مانگە جارێكی دیكە رووبەرووی یەكتردەبنەوە ، دواتریش لە (16)ـی ئەم مانگە یەكەم یاری فەرمی خۆی بەرامبەر بلباو ئەنجامدەدات".