ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (بایرن میونخ 3 – 1 ئێنێرجی كۆتبۆس) ببینە

13/08/2019 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

لە یارییەكانی قۆناغی یەكەمی جامی ئەڵمانیا هەردوو یانەی بایرن میونخ و ئینرێجی كۆتبۆس رووبەرووی یەكتربوونەوە ، لەیارییەكەشدا یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی (3 – 1) بردنەوەی تۆماركرد".

لەخولەكی (32) رۆبێرت لیفاندۆفیسكی گۆڵی یەكەمی بۆ یانەی بایرن میونخ تۆماركرد و دەرگای گۆڵەكانی كردەوە ، دواتر لەخولەكی (65) كینگسلی كۆمان گۆڵی دووەم و متمانەیی بۆ بایرن تۆماركرد ، پێش كۆتایی هاتنی یارییەكەش بە (5) خولەك رۆبێرت لیفاندۆفیسكی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەی بایرن میونخی تۆماركرد ، لەدوا خولەكیشدا یانەی ئێنێرجی كۆتبۆس تاكە گۆڵەكەی خۆی لەیارییەكە تۆماركرد لەرێگای یاریزان (بێركان تاز) و یارییەكە بەسەركەوتنی بایرن میونخ كۆتای پێهات".