ڤیدیۆ ... گۆڵەكانی یاری (ئینتەرمیلان 2 – 0 كیڤۆ ڤیرۆنا) ببینە

14/05/2019 - 09:09 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 

ئەنتەرمیلان گەرایەوە پلەی سێیەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیا پاش بردنەوەی لە كیڤۆ ڤیرۆنا لە یارییەكانی جەولەی 36ی خولەكە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر".

لە گێمی یەكەم ئەنتەرمیلان بە گۆڵی ماتیۆ بۆلیتانۆ پێشكەوت كە لەخولەكی 39 تۆمار كرد، لە گێمی دووەمیش ئەنتەرمیلان لە ئاستە بەرزەكەی بەردەوام بوو بەر لەكۆتایی یارییەكە بە چوار خولەك ئیڤان بێرسیچ گۆڵی دووەمی بۆ ئەنتەرمیلان تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش ئەنتەرمیلان بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ گەرایەوە پلەی سێیەمی خولی ئیتاڵیا بەمەش چانسی بەشداری كردنی لە یانە پاڵەوانەكان وەك خۆی مایەوە، لە یارییەكی تریشدا بۆڵۆنیا بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە پاڕمای بردەوە".