ڤیدیۆ ... هەرگیز باوەر ناكەی لەسەر ئەو كەمە پێكدادانە ئەم گەنجە بكوژرێت

shko 11/06/2019 - 23:39 بڵاوکراوەتەوە لە ڤیدیۆ

 لە هەولێر بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کێشە لەنێوان دوو شۆفێر دروستبوو، لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان تەقەی لە شۆفێرەکەی دیکە کرد و گیانی لەدەستدا.

عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە كوردیراگەیاند، رووداوەکە لە فولکەی باز بەهۆی پێکدادانێکی سووکی نێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە، لەو کاتەدا یەکێک لە شۆفێرەکان دابەزیوە و پێنج گوللەی بە شۆفێرەکەی دیکەوە ناوە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەو رووداوە هاتووچۆیە "زۆر سووک" بووە، بەڵام دەمەقاڵێ لەنێوانیان روویداوە و لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان بەناوی "هیشام ئیسماعیل" تەمەن 34 ساڵ لەلایەن شۆفێرەکەی دیکەوە کوژراوە.

رائید هۆگر عەزیز دەڵێت، لێکۆڵینەوەی پۆلیس لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە.