لە ئەمڕۆدا نزیکترین هاوڕێی مرۆڤ مۆبایلەکەیەتی، چونکە زۆرترین کاتەکانی خۆی لەگەڵ ئەو بەسەردەبات، وەناخۆشترین کاتەکانی پچڕانی پەیوەندییەتی بە تۆڕی ئەنتەرنێتەوە، وە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان جێیان بە هەموو کەناڵ و دەزگا و ناوەندەکانی هەواڵ و ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنەکان لێژکردووە، وە کارەکتەری نێو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان ناسراوترن لە کەسە ئەکادیمی و ئایینی و ڕۆشنبیر و بەرپرسەکان و بینەری ڤیدیۆکانی ئەوان زۆر زیاترە لە ڤیدیۆی کەسانیتر.
ژمارەیەکی کەم نەبێت لە چالاکوانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کەقسە و بەرنامەی جییدی و ئەرێنیان هەیە ئەوی تری تەنیا بۆ کات کوشتن و خۆناساندن و دەسکەوتی مادیی و کۆکردنەوەی فۆڵۆ و لایک کۆمێنتە، ئیتر بەلایانەوە گرنگ نییە بەو کارەیان چ زیانێک لەهەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەدەن و بەلاڕێیاندا دەبەن.
زیانەکانی ئەوجۆرە کارەرانە لە نەوەکانی داهاتوودا زیاتر بەرجەستە دەبێت بەداخەوە.