وەزیری دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، کۆبونەوەکان لەگەڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و بانكی نێودەوڵەتی به‌منزیكانه له به‌غدا ده‌ستپێده‌كه‌ن و له ئێستاشدا دۆخی ئابوری عێراق زۆر باشە و وڵاتەکە پێویستی بە ھاوکاریی نییە.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 24 ی نیسانی 2022 عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێكدا رایگه‌یاند، بەمنزیکانە لە بەغدا لەگەڵ سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی کۆدەبنەوە و پێشتریش کۆبونەوەکانیان لە واشنتن زۆر باش بوە و گەیشتونەتە چەند رێککەوتنێک بۆ پشتگیریکردنی پرۆژەی چاکسازی، لە کۆبونەوەکانی بەغداشدا کار دەکەن بۆ ئەوەی ھاوکارییەکان تەکنیکی بن و راوێژ بکەن بۆ بەھێزکردنی تواناکانی حکومەتی عێراق لە پرۆژەی چاکسازیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رێککەوتنی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریکا ھەیە بەتایبەت لە بواری ئابوری‌دا و ھەردولا ئامادەییان تێدایە لەسەر ھەمو ئاستەکان ھاوکاری و ھەماھەنگییان ھەبێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمە گەیشتوینەتە چەند رێککەوتنێک، کە گرنگترینیان پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازییە، بەتایبەتی پەڕەی سپی".