بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە ئامانجی زیاتر كۆنترۆڵكردنی سنوورە ئاوییەكان و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران و ڕاوچیانی ماسی چەند رێوشوێنێك دەگرێتەبەر.
لەمبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كردووە: بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور و بنكەی زەڕایەن سەرەڕای مەفرەزەی گەڕۆك لەناو دەریاچەی دەربەندیخان هاوكات خاڵی چاودێری لەسەر دەریاچەكە دادەنێن تا بەهەموو شێوەیەك ڕێگری لە سەرپێچیكاران بگرن پارێزگاری لە سامانی ماسی بكەن.
هاوكات ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، داوا لە هاوڵاتییان بە گشتی و راوچیان بەتایبەتی دەكەین لەم ماوە دیاریكراودا پایەندبن بە رێنماییەكانەوە و بەهیچ شێوەیەك راوی ماسی نەكەن.