ئەمڕۆ شەممە، سێیەمین كۆنفرانسی گۆڕان لە گردی زەرگەتە دەستیپێكرد و تا ئێستا دیار نیە ئایا ئەمڕۆ ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێت یاخود نا.
پەیامنێری كوردیو لە شاری سلێمانیەوە پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ باڵی گردی زەرگەتەی بزووتنەوەی گۆڕان، سێیەمین كۆنفرانسی لە گردی زەرگەتە دەستیپێكردو بەووتەی هۆشیار عومەر عەلی رێكخەری ژووری پەیوەندی دیپلۆماسی بزووتنەوەی گۆڕان (باڵی گردی زەرگەتە)، تاوەكو ئێستا دڵنیا نەبوونەتەوە كە لە كۆنفرانسدا رێكخەری گشتیی هەڵدەبژێن یان نا.
جێگەی باسە، لە ئێستادا، بزووتنەوەی گۆران بەسەر دوو باڵدا دابەش بووە بەناوەكانی (باڵی گردی زەرگەتە) كە كۆڕانی نەوشیروان مستەفا سەرۆكایەتی دەكەن و ( باڵی كوردسات) كە دانا احمد مجید سەرۆكایەتی دەكات.