ئایا زەواجی میسیار لە هەرێمی کوردوستان بوونی هەیە.؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا زەواجی میسیار لە هەرێمی کوردوستان بوونی هەیە.؟

ئایا زەواجی میسیار لە هەرێمی کوردوستان بوونی هەیە.؟ ئەگەر هەیە بۆ لە دادگا گرێبەستی بۆ ناکرێ..؟

ئایا رێژەکەی ئەو رێژە زۆرەیە کە مامۆستایانی ئایینی باسی دەکەن..؟ ئەی زەواجی عورفی چیە..؟!

بــــەڕێزان ماوەیەکە دەنگوباس گەرمە لە سەر ئەوەی لەهەرێمی کوردستان ڕێژەی زەواجی میسیار زیادی کردووە.

بەڵام ئەوەی من خوێندنەوەم لەسەری هەبێ، لە هەرێمی کوردستان شتێک نیە بەناوی زەواجی میسیار ئەوەی کە هەیە ناوهێنانێکی هەڵەیە، هەڵەیە لەبەر ئەوەی ئەگەر هەبێت دەبێ لە دادگاکانی هەرێم یاسایەک هەبێت پێی بڵێن یاسای میسیار و بەپێی ئەو یاسایە عقدێک بکرێ بەناوی عقدی زەواجی میسیار.

کە لە یاسای باری کەسی هەرێمدا جێی کرابێتەوە، ئەویش لەدوای ڕازیبوونی پەڕلەمان و چاپبوون لە گۆڤار و رۆژنامەکان، دوای ئەوە دەبێت بێتە ئەنجومەنی وەزیران و جێبەجێ بکرێت.

ئەوەی من بەدواداچوونم بۆ کردووە تائێستا عەقدێک(گرێبەستێک) نیە لەهەرێمی کوردستان بەناوی عەقدی زەواجی میسیار، کاتێک مامۆستایانی ئاینی لەگەڵ ڕێزم بۆیان لە وتاری تایبەت قسەی لەسەر دەکەن گوایە ئەوە لەهەرێم زیادی کردووە، پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.

زەواجی میسیار لەهەرێم دا نیە ئەسڵەن عقدەکە نیە ئەوەی لەهەرێمی کوردستان دا هەیە زەواجی عورفیە، زەواجی عورفی لەساڵەکانی شەست و پەنجا لە موسڵ زۆر تەشەنەی کردو چەندین فلیمی لەسەرە، کۆمەڵێک معاناتی دروست کرد، ئەوەی ئێستا لە هەرێم خەریکە دروست دەبێت زەواجی میسیار نیە بەڵکو ئەو زەواجی عورفەیە.

زەواجی عورفی هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی نیە، کابرایەک دێت ژنێک مارە دەکات بەبێ هیچ سەنەدێکی یاسایی، ئەو جۆرە زەواجە ئێستا لە هەرێم هەیە، ئەوە زەواجی عورفیە نەک زەواجی میسیار، زەواجی میسیار لەهەرێم نیە وەک باسمان کرد پرۆژە یاسایەک نیە بەناوی زەواجی میسیار کە پێشکەش کرابێت و دەنگی لەسەر درابێت و دواتر هاتبێتە دادگاکانی هەرێم، ئەوەی ئێستا لێرە دا هەیە بەس باسی زەواجی عورفیە، زەواجی عورفی من داتام لانیە بەڵام زۆر کەس دەیکات و زۆر بووە.

زەواجی عورفی پێم وایە هەڕەشەیەکی کۆمەڵایەتییە چونکە ناکرێ بەتەنها لە یەک ڕەهەند تەماشا بکرێت دەبێت لە ڕەهەندی ئابووری، ڕەهەندی کۆمەڵایەتی، ڕەهەندی ئایینی دیراسەی وردی بۆبکرێت ئەوکات قسەی لەسەر بکرێت، فڕێدانی ئەو زانیاریانەی کە دەیینین وا دەگەیەنێ لە زەواجی عورفی زیادی کردوووە زیانی زیاتر بەکۆمەڵگە دەگەێنێ.

پێویستە لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونی پێویستی داتاو لێکۆڵێنەوە و بەدواداچوونی بۆ بکات چونکە شتێکی ئاسایی نیە چۆن بۆتە دیاردەی کۆمەڵایەتی وە ئەو هۆکارانەی لەپشتیەوەن چین؟ ئەوکاتە پێویستە مامۆستایانی ئاینی بەوردی قسە لەسەری بکەن بەڵام قسەکردن بە بێ زانیاری بەبێ داتا، چەند زیانی هەیە بۆ لایەنی ئابووری و سایکۆلۆجی، بۆ ئایینی زیانی زیاترە.

قسەکردن لەسەری بێ داتا هیچ کەمتر نیە لەو زیانەی کە زەواجی میسیار دا هەیە هیوادارم لایەنی پەیوەندیدار بەوردی قسەی لەسەر بکات مامۆستایانی ئاینیش ئارامی لەسەر بگرن لەبەر ئەوەی بابەتێکی هەستیارە.

چاوپێکەوتن لە گەڵ بەڕێز دكتۆر عبدالطیف یاسین

هەردی ئەنوەر

 

هه‌واڵی گرنگ