ئەمریکا بۆ عێراق: پێویستە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریکا بۆ عێراق: پێویستە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواو لە هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن.

ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایدەگەیەنێت، بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

ئەوەشیخستەڕوو، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواوەتی بکەن لە و هێرشە و تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنن.

ئەلینا رۆمانۆسکی راشیگەیاند: سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین کە لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا.

 

هه‌واڵی گرنگ