بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای نۆ کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەڕایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو لەئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامری و جێب واز لە سەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان نزیک گوندی عیسای بەئاراستەی کەلار هاتوون نۆ کەس برینداربوون و چوار لەبریندارەکان منداڵن.
ئاماژەیان بەوەشكرد، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کامرییە، لەگەڵ شۆفێر و حەوت سەرنشینی جێب وازەکە.
ئەوەشیاخستەڕوو، سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.