دارا سێكانیانی: كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم دەبێتە 550 هەزار دینار
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دارا سێكانیانی: كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێم دەبێتە 550 هەزار دینار

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە كاركردنی بە یاسای ژمارە 27ی ساڵی 2006ی تایبەت بە یاسایی خانەنشینی هەڵوەشاندووەتەوە، دەبێت كەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان لە 200 هەزارەوە بۆ 550 هەزار دینار زیاد بكرێت.

دارا سێكانیانی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیاند: بەگوێرەی دەستوور بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی یەكلاكەرەوەن و هیچ لایەنیك مافی تانەلێدانی نییە و دەبێت هەمووانیش پێوەی پابەند ببن

ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای فیدراڵی كە یاسایی خانەنشینی هەمواركراوی ژمارە (27) ساڵی 2006 كە لە هەرێمی كوردستان كاری پێدەكرێت هەڵوەشاندەوە، لە بەرامبەردا حكومەتی هەرێمی كوردستانی ڕاسپاردووە كە دەبێت كار بەیاسای ژمارە 9 ساڵی 2014ی خانەنیشنی یەكگرتووی عێراق بكرێت.

سێانیانی ئەوەشیخستەڕوو، بەگوێرەی ئەو یاسایە كەمترین مووچەی خانەنشینی بریتیە لە 200 هەزار دینار، بەڵام بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عێراق كەمترین مووچەی خانەنشینی بریتییە لە 550 هەزار دینار، بۆیە پێویستە لەسەر هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بن بەمەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم وەك سەرجەم خانەنشینانی عێراق.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاساسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ووتیشی: لە ئێستادا كە لیكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق هاتووەتە ئاراوە و تاڕادەیەكی زۆر باش گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەركراوە، زۆر گرنگیشە كە ئاوڕ لە چینی خانەنیشانی هەرێم بدرێتەوە و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق پابەندبن بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی بەمەبەستی جێبەكردن و هاوتاكردنی موچەی خانەنشینانی هەرێم هاوشێوەی سەرجەم خانەنشینی عێراق كە لە ئێستا كەمترین موچەی خانەنشینی بڕی 550 هەزار دینارە.

 

هه‌واڵی گرنگ