نەخواردنی ژەمێک تووش بوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەخواردنی ژەمێک تووش بوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات

پزیشکێکی پسپۆڕ باس لە مەترسی وازهێنان لە ژەمە سەرەکییەکانی ڕۆژانە دەکات، ڕێنماییش دەدات کە هەر سێ ژەمی سەرەکی پێویستە لە کاتی خۆیدا بخورێت.

خواردنی ژەمی ئێوارە لە دوای کاتژمێر 8ی شەو ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات، هاوکات پزیشکێکی ڕووسی ئاشکرای دەکات نەخواردنی ژەمی بەیانیان ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

نانی بەیانی ژەمێکی دەوڵەمەندە بە پێکهاتە خۆراکییە بەسوودەکان، پزیشکانی پسپۆڕیش ئاشکرایان کردووە، نەخواردنی ژەمی بەیانیان یاخود دواخستنی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد دەکات، زۆرجار وازهێنان لە نانی بەیانی دەبێتە هۆی زیادبوونی مەترسییەکانی توشبوون بە جەڵتەی مێشک.

کسێنیا یورۆسلانۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و خوێنبەرەکان لە سەنتەری ڕووسی بۆ توێژینەوە، باس لەوە دەکات، خواردنی ژەمی ئێوارە لە دوای کاتژمێر 8ی ئێواران ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ زیاد دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، موسڵمانان لە مانگی ڕەمەزاندا کە بەڕۆژوودەبن، کە وازهێنان لە ژەمەکانیش دەگرێتەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمترە.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە باس لە مەترسییەکانی وازهێنان لە ژەمەکان دەدات و دەڵێت، کاتێک کەسێک بە بەردەوامی ژەمەکانی خۆراک وازلێدەهێنێت یاخود کەمیدەکاتەوە، جەستەی هۆرمۆنی سترێس کۆرتیزۆڵ دەردەدات، ئەم هۆرمۆنە ستیرۆیدە دەبێتە هۆی هەوکردن و ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشەی دڵ و خوێنبەرەکان.

 

هه‌واڵی گرنگ