كاریگەرییە تەندروستیەكانی خۆڵبارین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاریگەرییە تەندروستیەكانی خۆڵبارین

 

 

خۆڵبارین كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر تەندروستی مرۆڤ بە تایبەتی ڕێرەوی هەناسەو نەخۆشیەكانی سیەكان بەهۆی گواستنەوەی ڤایرۆس و بەكتریاكان بەهۆی خۆڵبارینەوە، هەروەها بەهۆی ورووژاندنی هەستیاری لەو كەسانەی كە هەستیاری و حەساسیەت و ڕەبۆیان هەیە.

لەباوترین كاریگەرییەكان ...

1. تێكچوونی باری تەندروستی ئەوانەی كە ڕەبۆ یان نەخۆشی تەسك بوونەوەی بۆری هەناسەی درێژخایەنیان هەیە.

2. كاریگەری لەسەر ڕێڕەوی سەرەوەی هەناسەو لووت و قوڕگ هەیە.

3. سوربوونەوەو هەستیاری چاو.

4. هەستیار سەر پێست.

ئەو كەسانەی دەبێت زیاتر خۆیان لە خۆڵبارین بپارێزن ...

1. ئەو كەسانەی نەخۆشی سیەكانیان هەیە وەكو ڕەبۆ.

2. ئەوانەی نەخۆشی دڵیان هەیە.

3. منداڵی خوار تەمەن (12) ساڵان و كەسانی سەرووی تەمەن (65) ساڵ.

4. ئافرەتانی دووگیان.

5. جگەرەكێشەكان.

چۆن خۆمان بپارێزین لەكاتی خۆڵبارین ؟

1. دووركەوتنەوە لە شوێنی خۆڵبارین.

2. بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت نەچێتە دەرەوە.

3. لەكاتی چوونە دەرەوە ماسك بەكاربهێنن.

4. دەرگاو پەنجەرەی ماڵەوە دابخەن.

5. هەروەها شلەمەنی و سەوزەو میوە فرێشەكان بخۆن.

6. ئەوانەش كە نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە دەبێ پەمپ و بەخاخ بەكاربهێنن لەكاتی خراپتر بوونی باری تەندروستیان، ئەگەر چاك نەبوون دوای سێ جار بەكارهێنانی پەمپی ڤێنتۆلین كە لەلایەن پزیشكی پسپۆڕ بۆیان دانراوە، پێویستە سەردانی فریاكەوتن بكەن.

ئەو دوعایەشتان بیر نەچێت، دوعای پێغەمبەرمان (صلی الله علیه وسلم) لەكاتی خۆڵبارین و گەردەلوول و با (اللَّهُمَّ إِنی أَسْأَلُكَ خَیْرَهَا ۆخَیْڕ مَا فِیهَا، وخَیْر ما أُرسِڵتْ بِهِ، ۆأَعُوذ بك مِنْ شَرِّهِا ۆشَرِّ ما فِیها، ۆشَرِّ ما أُرسِڵت بِهِ).

(د. هیوا خالید گەردی – پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ)

 

 

هه‌واڵی گرنگ