بۆچی نەخۆشییەكانی پەنكریاس هەستیان پێناكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بۆچی نەخۆشییەكانی پەنكریاس هەستیان پێناكرێت

 

 

پەنكریاس یەكێكە لە ڕژێنە گرنگەكانی كۆئەندامی هەرس كە لە هەرسكردنی خواردندا، بە تایبەتی لەهەرسكردنی چەورە خواردندا ڕۆڵی گرنگی هەیە، ئەگەر ڕژێنی پەنكریاس لە كاربكەوێت چەورە خواردن هەرس ناكرێت و هەڵنامژرێت و نەخۆش دوچاری كەمخۆراكی و كاریگەرییە خراپەكانی نەبوونی چەوری لەش دەبێتەوە.

ڕژێنەی پەنكریاس لەهەمان كاتدا هۆڕمۆنی ئەنسولین (insulin) دەرژێنێتە ناو خوێن و یارمەتی بردنە ناوەوەی شەكری كلوكۆز لە ناو خوێنەوە بۆ ناو خانەكانی لەشی مرۆڤ دەدات، كەمی هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەبێتە هۆكاری نەخۆشی شەكرە.

شوێنی پەنكریاس لەناو لەشی مرۆڤدا دەكەوێتە پشتی گەدە، لە لای چەپ و سەروی ریخۆڵەی دوانزە گرێ لە بەشی پشتەوەی سكی مرۆڤ، لە پشتی پەردە پریتۆنیەم.

بە هۆی كەوتنە پشتی پەنكریاس لە چاو ئەندامەكانی تری لەشی مرۆڤدا، نەخۆشییەكانی ڕژێنی پەنكریاس درەنگ هەستیان پێدەكرێت و لە كاتی پشكنینی لەشی مرۆڤ بە تیشك و سۆنەر پەنكریاس بە باشی نابینرێت و درەنگ نەخۆشیەكەی دەستنیشان دەكرێت.

(د.جوتیار عەزیز حوسێن – پزیشكی پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوی و كۆئەندامی هەرس و جگەرو ناوبینی)

 

هه‌واڵی گرنگ