كاتێك قەبزبووین نابێت ئەمانە بخۆین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كاتێك قەبزبووین نابێت ئەمانە بخۆین

 

 

1. بەرهەمە شیرەمەنییەكان : ئەم بەرهەمانە ڕێژەیەكی زۆر چەورییان تێدایەو دەبنە هۆی هەڵئاوسانی سك، لەبەر ئەوە پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێن كە كەم چەورین و ماددەی برۆبیوتیك لەخۆ دەگرن بۆ گێڕانەوەی هاوسەنگی بەكتریا بۆ گەدە.

2. ژەمە خێراكان : لەبەر ئەوەی ئەم ژەمانە ڕیشاڵی كەم لەخۆ دەگرن و دەوڵەمەندن بە چەورییە تێرەكان درەنگ هەرس دەبن و قورساییەكی زۆر لەسەر گەدەو ڕیخۆڵەكان دروست دەكەن.

3. خۆراكە سوورەكراوەكان : لەكاتی قەبزیدا هەرس كردنی ئەم خۆراكانە زۆر گران دەبێت لەبەر ئەو چەورییە تێرەی كە هەیەتی.

4. هێلكە : لەو خۆراكانەیە كە هەرس كردنی كاتێكی زۆری پێویستە، لەبەر ئەوە پزیشكان هێلكە لە ڕیزی ئەو خۆراكانەدا دادەنێن كە نابێت لەكاتی قەبزیدا بخورێت.

5. گۆشت : وا باشترە ئەو كەسانەی كێشەی قەبزییان هەیە دوور بكەونەوە لە خواردنی گۆشت، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە بە پڕۆتین و بڕێكی كەم ڕیشاڵی تێدایەو ووشكبونەوەی زیاتر دروست دەكات.

6. هەویرەمەنییەكان : ئاردی سپی دەوڵەمەندە بە كاربۆهیدراتی ساكارو ڕیشاڵەكەی داماڵراوە، لەبەر ئەوە دەبێتە ماددەیەكی قورس بۆ سەر گەدە، بە تایبەتیش ئەو جۆرانەی كە لەكاتی ئامادەكردنیدا ڕۆن و كەرەی بۆ زیاد دەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ