هۆكارەكانی درزی پاژنەكانی قاچ چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی درزی پاژنەكانی قاچ چین ؟؟

 

 

درز لە پاژنەكانی قاچدا كاتێك ڕوودەدات كە پێستی بنی پاژنە ڕەق و وشك دەبێتەوە زۆرجار، نەرمكردنی پێست بە شێداركەرەوە یان ڤازلین بە تایبەت لە مانگە وشكەكانی زستاندا دەبێتە هۆی خراپتربوونی حاڵەتەكە گەر بە گونجاوی بەكارنەیەت، بۆیە لەوانەیە ڕووبەڕووی كێشەیەكی قووڵتر ببیتەوە.

باوترین هۆكاری وشك و درزاوی پاژنەی پێ ڕەنگە سەرسامت بكات: هەوكردنی كەڕوویی كە بە پێی وەرزشوان ناسراوە، لە كاتێكدا بەزۆری پێستی خوراوو توێكڵدار لەبنی پێیەكان و نێوان پەنجەكانی قاچدا بەرهەم دەهێنێت، بەڵام پێی وەرزشوان دەتوانێت بگوازرێتەوە بۆ پاژنەی پێیەكان و دەبێتە هۆی درزێكی ئازاربەخش، لە زۆربەی حاڵەتەكاندا، دژە هەوكردنە كەڕووییەكان كە بۆ حاڵەتی پێی وەرزشوان بەكاردەهێنرێن، لە ماوەی هەفتەیەكدا بە سەركەوتوویی كێشەكە چارەسەر دەكەن.

ئەگەر ئەو ڕێگایە كاریگەری نەبوو، ئەوا سەردانی پزیشك بكەن، هەندێك جار درزاوی پاژنەی پێ نیشانەی حاڵەتێكی پزیشكییە وەك كەمبوونەوەی غودەی دەرەقی، نەخۆشی شەكرە، یان نەخۆشی شیۆگرێن (كە ڕێگری دەكات لە دروستكردنی شێی پێویست لە جەستە).

گۆڤاری ئۆزۆن

 

هه‌واڵی گرنگ