ئەنجومەنی راژەى فیدڕاڵی ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ١٠ هەزار فۆرمی دامەزراندن وردبینی بۆ کراوە و پڕۆسەى دامەزراندنەکە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت.
عەلا فەهد بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی ئەنجومەنی راژەى فیدراڵی رایگەیاند، لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەند وردبینی بۆ ١٠ هەزار فۆڕمی دامەزراندن کراوە.
ئاماژەی بەوەش كرد ، لە دوای کاتی دەوامی ئاساییش بەردەوامی بە پڕۆسەی وردبینی دەدەن هەتاکو سەرجەم فۆڕمەکان تەواو دەکەن.
هەروەها باسی لەوەش كرد، کارەکان بە چەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت و لە ڕێگەی دابەشکردنیان بۆ وەزارەتەکان و ناردنی سەرجەم فۆڕمەکان بۆ لایەنە ئەمنییەکان بە مەبەستی پشکنینی پێشینەی ئەو هاوڵاتییانە، و دواتر کاندیدە سەرکەوتووەکان لەو وەزارەتانەى بۆیان داندراوە دایان دەمەزرێنن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٩ـی نیسان سەرۆکی ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی رایگەیاند، دەست بە پرۆسەی وردبینی فۆڕمی دامەزراندن دەکەن.