كۆڵبەرێک بە ناوی عەتا رۆستەم‌پوور، خەڵکی شاری سەقز، بە تەقەی سوپاى پاسداران له‌سنورى هه‌نگه‌ژاڵى بانه كوژرا.
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه "رۆژى رابردوو ئه‌و كۆڵبه‌ره ته‌قه‌ى لێكراوه و ده‌ستبه‌جێ گیانى له ده‌ستداوه".
ئاماژە بەوەش كراوە تەرمی ئەو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی بانە گوازراوه‌ته‌وه و تاکو ئێستا رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
باسی لەوەش كردووە ،ناوبراو، خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو زیاتر له 20 كۆڵبه‌ر به ته‌قه‌ى سوپاى پاسداران له سنوره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئێران كوژراون و ساڵانه‌ش ده‌یان كۆڵبه‌ر ده‌كوژرێن.