ئۆکرانیا:هەوڵێكی تیرۆرکردنی زیلێنسکی پوچەڵكرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئۆکرانیا:هەوڵێكی تیرۆرکردنی زیلێنسکی پوچەڵكرایەوە

دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایدەگەیەنێت، رێگریان کردوە لە پلانی تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات و سەرۆکی دەزگاکانی ئاسایش و هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا دو ئەفسەری وڵاتەکەش بە تۆمەتی ناپاکی دەستگیرکراون.

چەناڵی فەرمی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا لە تێلەگرام بڵاویکردەوە، چەند دەستەیەکی روسی پسپۆڕ پلانی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤاسیلی مالیۆک سەرۆکی دەزگای ئاسایش و کێریل بۆدانۆڤ سەرۆکی هەواڵگری سەربازییان دانابو.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دو ئەفسەر کە خاوەن پلەی عەقیدن و لە بەشی کارگێری ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکرانیا کاردەکەن دەستگیرکراون، چونکە زانیاری نهێنییان گواستوەتەتەوە کە پێویستبوە بۆ تیرۆرکردنی زیلێنسکی و بەرپرسەکانی ئۆکرانیا.

باسی لەوەش كردووە، لە ئێستادا هەردو ئەفسەرەکە دەستگیرکراون و شوێنی مانەوەشیان پشکنینی بۆ کراوە و تۆمەتی ناپاکی و ئامادەکاری بۆ هێرشی تیرۆرستیان ئاڕاستە کراوە.

 

هه‌واڵی گرنگ