دیلێكی ئیسرائیلی لە كەرتی غەززە كوژرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دیلێكی ئیسرائیلی لە كەرتی غەززە كوژرا

 

 

وتەبێژی كەتیبەكانی قەسامی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس كوژرانی دیلێكی ئیسرائیلی بڵاوكردەوە.

(ئەبو عوبەیدە) وتەبێژی كەتیبەكانی قەسام رایگەیاند، دیلێكی ئیسرائیلی كە تەمەنی (70) ساڵ بوو بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای داگیركەر لەناوچەیەكی كەرتی غەززە كوژراوە.

وتەبێژی قەسام باسی لەوەشكرد، كە دیلە ئیسرائیلییەكە ناوی (جودی فانیشتاین) ەو مانگی رابردوو بەهۆی بۆردومانی سوپای داگیركەر بە سەختی بریندار كرا، بەڵام بەهۆی وێرانكردنی نەخۆشخانەكان نەتواندراوە چارەسەری پێویستی بۆ بكرێت و هەر بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

هەروەها ناوبراو باسی لەوەشكردووە، كە لەگەڵ ئەو دیلە ئیسرائیلییە یەكێكی تریش برینداربووە، بەڵام ناسنامەی ئەوی ئاشكرا نەكرد.

لەكۆتاییدا (ئەبو عوبەیدە) راشیگەیاند، ئەو دیلەی بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای ئیسرائیلی كوژرا، لە حەوتی ئۆكتۆبەر بەسەخت بریندارببوو، بەڵام لەنەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستی بۆكراو چاك بوویەوە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی بۆردومانەكان كوژرا.

 

هه‌واڵی گرنگ