نیشانەكانی قۆڵۆن ئەمانەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیشانەكانی قۆڵۆن ئەمانەن

 

 

بریتیە لە نەخۆشیەكی درێژخایەنی كۆئەندامی هەرس، ئەوەندە باوە تەنانەت لە هەندێ ووڵات ئەوە دیاریكراوە نزیكەی یەك لەسەر پێنجی خەڵكی ئەم نەخۆشیەیان هەیە، زیاتر لە ئافرەتان و پێش تەمەنی (35) ساڵی سەرهەڵدەدات.

لە كاتی بوونی ناڕەحەتیەكانی وەكو كەمخوێنی و دابەزینی كێشی لەش و خوێنبەربونی كۆم و لە كەسانی بەتەمەن و ئەو نەخۆشانەی پێشینەی شێرپەنجەیان هەیە لە خانەوادەكەیان‌ وا لە دكتۆر دەكات كە هەندێ پشكنینی خوێن و تیشكی وەكو سۆنارو ئەشیعەی میفراس و نازووری كۆم ئەنجام بدات بۆ دۆزینەوەی نەخۆشی تر جیا لە قۆڵۆن وەكو شێرپەنجەی قۆڵۆن و نەخۆشی گەنم و هەوكردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵەكان.

نەخۆشییەكانی قۆڵۆن، بە یەكێك لە كێشە هەرە باوەكانی مرۆڤ ئەژمار دەكرێ كە دەبێتە هۆی قەبزی، سكچوون، غازات پەیداكردن، ئاوسانی ورگ و شەپۆڵە ئازاری سك، نەخۆشییەكە تووشی بەشی قۆڵۆن دەبێت لە كۆئەندامی هەرس و پتر تووشی ئەوانە دەبێت كە تەمەنیان لەنێوان (40 – 15) ساڵاندایە.

ئەو پشكنینانەی كە پێویستە بكرێت (GSE - Calprotectin - Fecal Ocult Blood).

 

هه‌واڵی گرنگ