نەتەوە یەکگرتووەکان: "ناتوانین یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنینە غەززە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نەتەوە یەکگرتووەکان: "ناتوانین یارمەتییە مرۆییەکان بگەیەنینە غەززە"

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ناتوانن لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی ڕەفەح و کەرەم ئەبوخەلیل یارمەتییە مرۆییەکانیان بگەیەننە کەرتی غەززە.

لەم بارەوە ستیفان دوجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕۆژانەی خۆیدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد ڕایگەیاند، بە پێی ئەو زانیارییەی لە ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (OCHA) وەریگرتووە، دوای خواستی چۆلکردنی ناوچەکە لە لایەن سوپای ئیسرئیلەوە، دەیان هەزار کەس لە دانیشتووانی کەرتی غەززە بە زۆر کۆچیان پێکراوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژەدان بەوە کە، ئەو کەسانە لە حەوت مانگی ڕابردوودا چەندین جار بە زۆر کۆچیان پێکراوە، جەختی لەوە کردەوە کە دەستپێڕاگەیشتن بە یارمەتییە سەرەتاییەکان، گرنگترین خواستی خەڵکی سڤیلی ناوچەکەیە.

دوجاریک ئەوەشیخستەڕوو، نەتوانراوە کە لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی ڕەفەح و کەرەم ئەبوخەلیل یارمەتییە مرۆییەکانیان بگەیەننە کەرتی غەززە و ڕاشیگەیاند، 700 هەزار ژن و منداڵ لە کەرتی غەززە، هیچ شوێنێکی جێی متمانەیان بۆ مانەوە نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ