"لەئەمڕۆوە كاریگەری شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت، شەپۆلێكی دیكە هەرێم دەگرێتەوە"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"لەئەمڕۆوە كاریگەری شەپۆلی بارانبارین كۆتایی دێت، شەپۆلێكی دیكە هەرێم دەگرێتەوە"

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: لەئێوارەی ئەمڕۆوە بەیەكجاری كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت و لەرۆژانی 12 و بەتایبەت 13 و 14ی ئەم مانگە حاڵەتێكی دیكەی ناجێگیری كەش و ھەوا هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ چوارشەمە 8/5/2024 ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان كاتەكانی بەیانی بۆ نیوەرۆ بە زۆری ساماڵ ئەبێت و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بۆ ئێوارە بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و دووبارە ئەگەری چالاكبوونەوەی ھەورە بروسكە و تاوە باران لە شوێنی جیاجیادا ئەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاویەكان رێژەكەی زیاتر ئەبێت و لەناوچەكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای كەركوك كەش سەقامگیر ئەبێت ، پلەكانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-25كم/ك .

وتیشی: لەئێوارەی ئەمڕۆوە بەیەكجاری كۆتایی بە كاریگەری ئەم شەپۆلە دێت و كەش لەتەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان سەقامگیر ئەبێت ، ھەفتەی ئایندەش لەرۆژانی 12 و بەتایبەت 13 و 14ی ئەم مانگە حاڵەتێكی دیكەی ناجێگیری كەش و ھەوا كە خۆی ئەبینێتەوە لەھەورە بروسكە و تاوە باران لەناوچەكانمان دەستپێدەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ