ڕێگەی كۆیە-هەولێر بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان داخرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕێگەی كۆیە-هەولێر بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان داخرا

خراپی و كەمی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری لە بەشێكی زۆر لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامەو بەو هۆیەشەوە لە كۆیە خۆپیشاندان دەستیپێكردو هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕاگیرا.

لەدوێنێ سێ شەممەوە بەشێك لە دانیشتوانی كۆیەو تەقتەت دەستیان بەگردبونەوە كردو نیگەرانن لە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان و خراپی و ڕێگەوبانەكان كە ئەوەش لەماوەكانی ڕابردوودا قوربانیەكی زۆری لێكەوتۆتەوە.

ئەو هاوڵاتیانە داوا دەكەن ڕێگای كۆیە بكرێتە دوو سایدو لە ئێستاشدا رێگەی كۆیە_هەولێریان بەڕووی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان داخستووە و ڕێگە نادەن ئەو ئۆتۆمبێلانە هاتوچۆ بكەن.

 

هه‌واڵی گرنگ