كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوەی 30 خولەك، بایكۆتی كاركردنیان كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ماوەی 30 خولەك، بایكۆتی كاركردنیان كرد


كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی وەك هەڵوێست وەرگرتن لە دژی سزادانی بەڕێوەبەرەكەیان، بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بایكۆتی كاركردنیان راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی وەك هەڵوێست وەرگرتن لە دژی سزادان و بەندكردنی بەڕێوەبەرەكەیان، بۆ ماوەی نیو كاتژمێر بایكۆتی كاركردنیان راگەیاند، بەڵام ئێستا دەستیان بە كاركردن كردۆتەوە.

جێگەی باسە، دوێنێ بڕیاردرا بە سزادانی عەمید ئاسۆ بارام، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بۆ ماوەی مانگێك، ئەویش بەهۆی ئەوەی بێ وەرگرتنی مۆڵەت، سەرقاڵی خوێندنی ماستەر بووە.

 

هه‌واڵی گرنگ