"ئاسایشی هەرێم گومانی لە بوونی دەستی تاوانكاری هەیە لە ئاگركەوتنەوەكانی هەولێر"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئاسایشی هەرێم گومانی لە بوونی دەستی تاوانكاری هەیە لە ئاگركەوتنەوەكانی هەولێر"

ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت: ئاسایشی هەرێم گومانی لە بوونی دەستی تاوانكاری هەیە لە ئاگركەوتنەوەكانی هەولێر لایەنی كەم لە دوو حاڵەتی ئاگركەوتنەوەیان، كورتی ماوەی نێوان ئاگركەوتنەوەكان پرسیاری لەبارەی هۆكارەكانی وژراوندووە.

رۆژنامەی (العربي الجدید)ی چاپی لەندەنی بڵاویكردوەتەوە، لەماوەی رابردوودا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان چەندین رووداوی ئاگركەوتنەوە لە كۆگا بازرگانیەكان و بازاڕە میللیەكان رویانداوە بەجۆرێك لەماوەی یەك مانگدا (7) ئاگركەوتنەوە روویداوە كە زیانێكی مادی زۆری لێكەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، كورتی ماوەی نێوان ئەو ئاگرانەی كەوتوونەتەوە گومانی لەسەر هۆكاری كەوتنەوەی لە بازاڕە میللیەكان دروستكردووە ئەوەش وایكردووە پرسیار لەبارەی هۆكارەكانی بكرێت ئاخۆ بەدەستی ئەنقەستن یان فەرامۆشكردن و كەمتەرخەمی و كۆنبوونی ژێرخانەكانیانە.

ئەوەشیخستوەتەڕوو، بەوتەی سەرچاوە ئەمنیەكان هۆكاری ئاگركەوتنەوەكان لەناوچەو بازاڕە كۆنەكان تائێستا روون نیەو بەوردی دەستنیشان نەكراوە بەڵام زۆرینەی ئەو حاڵەتانەی لەماوەی رابردودا تۆماركراون بەهۆی خراپی سیستمی كارەباو گوێنەدان بووە بە مەترسیەكانی پێكداچوونی هێڵەكانی كارەبا لە بازاڕو دوكانە كۆنەكان.

باسی لەوەشكردوە، ئاسایشی كوردستان گومانی هەیە لە بوونی دەستی تاوانكاری لایەنی كەم لەدووان لەو ئاگرانەی كەوتووەنەتەوە لێكۆڵینەوەكان بۆ گەیشتن بە ئەنجامی كۆتایی بەردەوامەو لەسەر راسپاردەی حكومەتی هەرێم لیژنەیەكی پسپۆڕ بە دواداچون بۆ دۆسیەی ئاگركەوتنەوەكان دەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ