" بۆ بە بازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە 12 پارێزگاى عێراق ئامادەین "
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

" بۆ بە بازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە 12 پارێزگاى عێراق ئامادەین "

پرۆسەى بە بازاڕکردنى گەنمى جوتیاران لە 12 پارێزگاى عێراق بەردەوامە و تەنیا لە سێ پارێزگا 570 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، وەزارەتى بازرگانیش وتی، لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ خەمڵاندنى بڕى ئەو گەنمەى لە هەرێمى کوردستان وەردەگیرێت.

حەیدەر نورى گەرعاوى، بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى دانەوێڵە، لە وەزارەتى بازرگانى عێراق رایگەیاند، وەرزى بەبازاڕکردنى دانەوێڵە لە 12 پارێزگا بەردەوامە و شەش پارێزگاى دیکەش بۆ بەبازاڕکردنى دانەوێڵە ئامادەن.

وتیشى، لە 11ـی نیسانەوە تاوەکو کۆتایى ئەو مانگە، 570 هەزار تۆن گەنم لە پارێزگاکانى موسەنا و بەسرە و زیقار وەرگیراوە، کوالیتى گەنمەکەش گونجاوە بۆ نان و پێویست ناکات گەنمى دیکەى تێکەڵبکرێت، لە نۆ پارێزگاى باشوور بەرێژەى 85% وەکو بەشە ئارد دابەشدەکرێت.

لەبارەی وەرگرتنى گەنمى جوتیارانى هەرێمى کوردستانیش رایگەیاند، لیژنەیەکى تایبەتمەند بە سەرۆکایەتى وەزیرى کشتوکاڵ و ژمارەیەک وەزارەتى پەیوەندیدار پێکهێنراوە و ئەرکەکەى بریتییە لە خەمڵاندنى بڕى ئەو گەنمەى لە هەرێمى کوردستان وەردەگیرێت، جەختییکردەوە كە بەهۆى سەرماوە دروێنەى دانەوێڵە لە هەرێمى کوردستان 25 رۆژ دوادەکەوێت، بارانبارینى ئەم دواییەش کاریگەرى لەسەر گەنمى نەدوراوە نەبووە.

 

هه‌واڵی گرنگ