عێراق.. بریاره‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆكێكى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى په‌رله‌مان دیاریبكرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق.. بریاره‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆكێكى نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى په‌رله‌مان دیاریبكرێت

به‌پێى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌میدیا عێراقیه‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌: ڕێككه‌وتن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانى عێراق كراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ، ئه‌نجامبدرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، سالم عیساوی به‌ڕێككه‌وتنی نێوان هاوپه‌یمانی سه‌روه‌ری، عه‌زم و حه‌سمی نیشتمانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق به‌ربژێركراوه‌. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كان زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پاڵپشتی له‌سالم عیساوی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.

تا ئێستا پارتی ته‌قه‌دووم به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد حه‌لبووسی هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانى سه‌روه‌ری، عه‌زم و حه‌سمی نیشتمانی نیشان نه‌داوه‌، له‌كاتێكدا حیزبه‌كه‌ى حه‌لبووسى زۆرینه‌ى سووننه‌یه‌ له‌په‌رله‌ماندا و ئه‌و پۆسته‌ به‌ پشكى خۆى ده‌زانێت.

ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو، شه‌علان كه‌ریم له‌ به‌ربژێری پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كشایه‌وه‌، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سوننه‌كان له‌باره‌ی كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن، پێده‌چێت ئێستا ته‌نها به‌ده‌نگدان له‌په‌رله‌مان، پرسه‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

تا ئێستا دیار نییه‌ كاندیدی كام لایه‌نی سوننه‌ وه‌ك جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبووسی به‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت، چونكه‌ لایه‌نه‌كانی سوننه‌، شیعه‌ و كورد كۆده‌نگی ته‌واویان له‌سه‌ر كاندیده‌كان نییه‌.

ڕۆژی 14ی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابردوو، دادگای باڵای فێدڕاڵی عێراق، ئه‌ندامییه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبووسی له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و نزیكه‌ی شه‌ش مانگه‌ په‌رله‌مانى عێراق بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه‌.

 

هه‌واڵی گرنگ