شارەوانی هەولێر پەردە و مێزەكانی كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی لابرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شارەوانی هەولێر پەردە و مێزەكانی كاسبكارانی بازاڕی لەنگەی لابرد

شارەوانی هەولێر رایگەیاند، لە هەڵمەتێکدا بازاڕی لەنگە ڕێکخرایەوە و بڕیاردرا بە لادانی تەواوی پەردەو مێز و کەل و پەلەکانی گشت دوکان و بازاڕەکانی شاری هەولێر

ئەمرۆ چوارشەممە 8ی ئایاری ساڵی 2024 سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی هەولێر بڕیاردرا بە لادانی تەواوی پەردەو مێز و کەل و پەلەکانی گشت دوکان و بازاڕەکانی شاری هەولێر،

ئاماژە بەوەشكراوە، " هاوکات دەستبەجێ لەسەرجەم سنوری بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانی هەڵمەتەکە گشتگیر کرا هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/5/8 تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار بە هاوبەشی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە ڕێکخستنەوەو لێکردنەوەی پەردەو لادانی چەندین زێدەڕۆیی لە بازاڕی لەنگە

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵمەتەکەش لە ڕۆژو شەودا بەردەوامی دەبێت لەپێناو جوانترکردنی سیمای شاری هەولێر

 

هه‌واڵی گرنگ