دهۆك لەخولی ئەستێرەكانی عێراق لە قوەجەویەی بردەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دهۆك لەخولی ئەستێرەكانی عێراق لە قوەجەویەی بردەوە

 

بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاندەران یانەی دهۆك لەگەڕی 20می خولی ئەستێرەكانی عێراق لەسەر یاریگای خۆی میوانداری قوەجەوییەی كردوو یەكەمین دۆڕانی لەم وەرزە توش كردوو بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێی بردەوە.

هەر لەگەڵ دەستپێكردنی یارییەكە هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵیاندا، لەخولەكی 16 ئیبراهیم باش بەكارتی سور لەلایەن ناوبژیوان كرایە دەرەوەی یاریگا، ئەم كارتە سوورەش بووە هۆی ئەوەی ئەم یاریزانە لە رێگەی هەژماری خۆی لە ئینیستیگرام ئیمۆجی پێكەنین بڵاو بكاتەوە بەهۆی بریارەكەی ناوبژیوان و بە نادروستی زانی.

لەخولەكی 39 هارون ئەحمەد گۆڵی یەكەمی بۆ دهۆك تۆمار كرد گێمی یەكەمیش بەم گۆڵە بەكۆتایی هات.

لە گێمی دووەم هەردوو یانە بە گروتینێكی زیاتر هاتنەوە ناو یاریگا، لەخولەكی 66 عیماد لواتی گۆڵی دووەمی بۆ یانەی دهۆك تۆمار كرد، ئەمەش زیاتر ئەركی قوەجەوییەی زەحمەت كرد.

جەوییە هەوڵەكانی چڕكردەوە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بكات و ئەنجامەكە ، كەم بكاتەوە لەخولەكی 81 موهەنەد عەبدول رەحیم كەرار گۆڵی یەكەمی بۆ جەوییە تۆمار كردوو هیوایەكی بۆ تیپەكە گەڕاندەوە.

جەوییە هەوڵی زیاتریدا بۆ ئەوەی ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە بەڵام لە هەوڵەكانی سەركەوتوو نەبوو، بەهۆی هاتنە ناو یاریگای هاندەران پشێووی لە یاریگا دروست بوو، هاندەرێكی یانەی دهۆك هەوڵیدا هێرشبكاتە سەر محمد حەمیدی گۆڵپارێزی یانەی قوەجەوییە، ئەم گۆڵپارێزەش بەرگری لەخۆی كردوو بە شێوەیەكی دوور لە گیانی وەرزشی هێرشی كردە سەر هاندەرەكە،پاشان چەند هاندەرێكی تر هاتنە ناو یاریگا و هومام تاریقی یاریزانی یانەی جەوییەش بەشداری لە هێرشەكان كرد بۆسەر هاندەرەكان، ئەم پشێوی و شەڕەش بووە هۆی وەستانی یارییەكە، دواتر لەلایەن ناوبژیوانی یارییەكە هەریەك لە محمد حەمیدی گۆڵپارێزی قوەجەوییە و مۆسیس لۆكاسی یاریزانی دهۆك بەكارتی سور كرانە دەرەوەی یاریگا، یارییەكەش كۆتایی هات بە بردنەوەی دهۆك بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.

ئەزمووندارێكی بواری یاسای تۆپی پێ بە مەعرەز كوڕەی عێراقی رایگەیاند ئەگەر محمد حەمید لەو كاتەی هێرشی كرایە سەر وەڵامی هاندەرەكەی دهۆكی نەدابایەوە خۆی لە یاریگا خستبا ئەوا ئەوكات دهۆك بە دۆراو هەژمار دەكرا، بەڵام بەهۆی وەڵامدانەوەی هاندەرەكە شایستەی كارتە سورەكە بوو.

بەم بردنەوەیەش دهۆك بووە خاوەنی 32 خاڵ پلەی چوارەمی گرتوەو قوەجەوییەش بە 45 خاڵ پلەی یەكەمی ریزبەندی گرتوە.

 

هه‌واڵی گرنگ