زاخۆ بەدوای بەردەوامی ئەنجامە باشەكانی لەخولی ئەستێرەكانی عێراق دەگەرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زاخۆ بەدوای بەردەوامی ئەنجامە باشەكانی لەخولی ئەستێرەكانی عێراق دەگەرێت

 

تەڵەبە بەدوای بەدەستهێنانی نۆیەمین بردنەوە لەم وەرزەی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەگەڕێت كاتێك لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی كەرخ.

تەڵەبە خاوەنی 30 خاڵەو پلەی شەشەمی ریزبەندی گرتوەو ئەم تیپە بە بردنەوەی ئەم یارییە ئەگەر بەشێوەیەكی كاتیش بێت دەچێتە سێیەمی ریزبەندی.

تەڵەبە لەدواین گەڕ بردنەوەی بەرامبەر بە نەجەف بەدەستهێناوە، ئێستاش بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری كردووە بۆ ئەوەی سەركەوتن لەم یارییەدا تۆمار بكات و خۆی لە پێشەوەی ریزبەندی نزیك بكاتەوە.

هەرچی یانەی كەرخە لە چەند رۆژی رابردوو لە یارییەكی دواخراودا لەگەڵ هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوو، ئێستاش خاوەنی 18 خاڵە پلەی 16می ریزبەندی گرتوە،كەرخ بە چوار خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە، ئەنجامەكانی ئەم وەرزەی وەك پێویست نیەو تەنها چوار بردنەوەی هەیەو پێویستی بە بردنەوەیە بۆ ئەوەی زیاتر لە ناوچەی دابەزین دوور بكەوێتەوە.

لە یارییەكی تردا یانەی زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی قاسم، زاخۆ خاوەنی 32 خاڵەو پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتوە، زاخۆ دوای پێنج بردنەوەی لەدوای یەك لەگەڕی رابردوو لەسەر یاریگای خۆی لەگەڵ نەفتی وەسەت بەرامبەر بوو دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، ئێستا تەلال بلوشی راهێنەر تیپەكەی بەشێوەیەكی باش ئامادە كردووە بۆ ئەوەی بردنەوە تۆمار بكەن تا لە ریزبەندی یانەكان لە شوێنی خۆیان بمێنننەوەو لە یانەكانی پێش خۆیان نزیك ببنەوە.

هەرچی قاسمە بە 12 خاڵ پلەی 19می ریزبەندی گرتوە،ئەم تیپە بەدەست ئەنجامی خراپ لەم وەرزە دەناڵێنێت و لە ناوچەی دابەزینە، قاسم پێویستی بە بردەوە هەیە بۆ ئەوەی شوێنی چانسێكی تر بداتە خۆی تا ركابەری مانەوە لە ریزی یانەكانی خولەكە بۆ وەرزی داهاتوو بكات، ئەركی قاسم لە یارییەكە ئاسان نیە بەتایبەتی زاخۆ ئاستێكی بەرزی لەم وەرزە پێشكەش كردووەو تا ئێستا تاكە یانەیە هەشت گۆڵی لێ تۆمار كراوەو بەهێزترین هێڵی بەرگری هەیە.

 

هه‌واڵی گرنگ