هەولێر لەخولی ئەستێرەكانی عێراق دۆڕا و دهۆك و زاخۆش یەكسانبوون
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر لەخولی ئەستێرەكانی عێراق دۆڕا و دهۆك و زاخۆش یەكسانبوون

 

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ و دهۆک بەبێ گۆڵ یەکسانبوون و هەولێر بە قاسم دۆڕا.

لە یارییەکانی هەفتەی 21ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، دێربی بادینان لە یاریگای زاخۆ لە نێوان زاخۆ و دهۆک بەڕێوەچوو.

تایمی یەکەم، دوای هەوڵەکانی هەردوولا هیچ گۆڵیک تۆمار نەکرا و ئەو تایمە بە یەکسانی کۆتایی هات.

تایمی دووەم، دهۆک چەند هێرشێکی هەبوو، لە خولەکی 78یش ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ زاخۆ هەژمارکرد بەڵام دوای گەرانەوە بۆ ڤار رەتکرایەوە، سەرەنجام ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدا و یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە یارییەکەی دیکەی هەمان قۆناغیشدا هەولێر بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر قاسم شکستی هێنا.

دوای ئەم ئەنجامانە، زاخۆ لە پلەی چوارەم دەبیندرێت بە 34 خاڵ و دهۆک بە 33 خاڵ پلەی شەشەمە، هەولێریش لە پلەی 14ـیەم دەبیندرێت بە 23 خاڵ.

هه‌واڵی گرنگ