ئەمرۆ دۆرتمۆند و پاریس سان جێرمان شەڕی گەیشتن بە ویمبلی ئەنجامدەدەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ دۆرتمۆند و پاریس سان جێرمان شەڕی گەیشتن بە ویمبلی ئەنجامدەدەن

 

بروسیا دۆرتمۆند تەنها 90 خولەكی ماوە بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی كاتێك لە یاریی گەڕانەوەدا سەردانی پاریس سانجێرمان دەكات.

دۆرتمۆند چانسی زیاتری هەیە لە گەیشتن بەیاریكۆتایی، چونكە یاریی چووندا بەئەنجامی (1-0) گۆڵ براوە بووە، كە بردنەوە یان یەكسانبوون بە هەر ئەنجامێك بەسە بۆ سەركەوتن، لەكاتێكدا پاریس دەبێت بە دوو گۆڵ سەركەوتن بەدەستبهێنێت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەركەوێت، ئەگەریش بە جیاوازی گۆڵێك سەركەوتنی بەدەستهێنا، تیپەكە دەبێت دوو گێمی زیاتر ئەنجام بدات، و ڕەنگە لێدانی یەكلاكەرەوەش لەخاڵی سزا ئەنجامەكە یەكلایی بكاتەوە.

دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان نەیتوانی لە یاریی چووندا هەلی زۆر بقۆزێتەوە لەو شوێنانەی كە عوسمان دێمبلی هێرشبەری پێشووی دۆرتمۆند ئاستێكی كارەساتبارانەی بەرامبەر تیپەكەی پێشووی پێشكەش كرد، نیكلاس ڤۆڵكرۆگی ئەستێرەی دۆرتمۆند وانەی بێبەزەییانەی هێرشبەری بە یاریزانانی لویس ئێنریكی گوتەوە، دوای ئەوەی لە خولەكی ٣٦ تاكە گۆڵی یارییەكەی تۆماركرد.

بەڵام پاریس ئامانجی ئەوەیە ببێتە یەكەم تیپ لە مێژووی پاڵەوانێتییەكەدا بگاتە یاری كۆتایی دوای ئەوەی لە یاریی چووندا لە قۆناغی چارەكی كۆتایی و قۆناغی پێش كۆتایی دۆڕا، بەو پێیەی دەزانێت لە قۆناغی چارەكی كۆتایی بەرامبەر بەرشەلۆنە قەرەبووی ئەنجامەكە خراپەكەی بەشێوەیەكی باش كردەوە ئێستاش دەیەوێت هەمان كار بكاتەوە بەتایبەتی ئەمجارەیان لەسەر یاریگاو بەردەم هاندەرانی یاری دەكات.

سان جێرمان نەیتوانیوە لە حەفت یاری لەسەریەك لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكاندا توڕی گۆڵەكەی بە پاكی رابگرێت، هەروەها تەنها سێ سەركەوتنی بەدەستهێناوە لە كۆتا هەشت ڕووبەڕووبوونەوە كە لە یاریگای “پاركی شازادەكان” ئەنجامیداوە لەسەرجەم پێشبركێكان، بەڵام ئەوەی بۆ تیپەكە مایەی دڵخۆشیە ئەوەیە تیپەكە توانیویەتی لەسەرەتای خولەكەوە لەو یارییانە گۆڵ تۆمار بكات كە لەیاریگای خۆی ئەنجامیداوە.

لویس ئێنریكی ڕاهێنەری یانەی سان جێرمان دوای یاریی چوون بەڵێنیدا كە تیپەكەی لە یاریی گەڕانەوەدا سەردەكەوێت بۆ یاری كۆتایی.

گوتیشی: "ئێمە سەختی یارییەكەمان دەزانی، یارییەكە زۆر هاوسەنگ و یەكسان بوو، هەردوو تیپ هەلیان هەبوو، نەمانتوانی دەرفەتی تۆماركردنی گۆڵ بقۆزێنەوەو ئێستاش دەبێت قەرەبۆی بكەینەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئیدین تێرزیچ ڕاهێنەری دۆرتمۆند سەختی ڕووبەڕووبوونەوەكە دەزانێت كە چاوەڕێی تیپەكەی دەكات، بەتایبەتی كە هێشتا تیپی سەركەوتوو یەكلایی نەكراوەتەوە دوای یاریی چوون وتی: تا ئێستا ئەركەكە یەكلایی نەبووەتەوە، تێدەگەین یاری گەرانەوە قورستر دەبێت.

 

هه‌واڵی گرنگ