لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بروسیا دۆرتمۆند بردنەوەی بەسەر پاریس دووبارە کردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی.
لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی کرد.
لە تایمی یەکەم پاریسی خاوەن یاریگا باشتر بینران و بە پشت بەستن بە هاندەرانیان هێرشی زیاتریان دەبرد و کۆنترۆڵی تۆپیان لابوو، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن و تایمی یەکەم بە یەکسانی کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم هەر لە سەرەتاکان و لە خولەکی 50 هومێڵز دۆرتمۆندی میوانی پێشخست و ئەرکی پاریسییەکانی قورسکرد، پاش ئەوە پاریسیەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد و دۆرتمۆندیش تەنیا بەرگری دەکرد و پشتی بە هێرشی هەڵگەڕاوە دەبەست، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بروسیا دۆرتمۆند کۆتایی پێهات.
بە پشت بەستن بە یاری هاتن و چوون بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە پاریس هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی و چاوەڕێی براوەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن دەکەن.