ئینریکی: تۆپی پێ مامەڵەی نادادپەروەرانەی لەگەڵ پاریس کرد
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئینریکی: تۆپی پێ مامەڵەی نادادپەروەرانەی لەگەڵ پاریس کرد

 

لویس ئینریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بە دڵتەنگی دەرکەوت دوای ئەوەی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ ماڵئاواییان كرد.

 

ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە رایگەیاند ، تۆپ پاداشتی هەرکەسێک نادات كە تۆپەكانی بەر ستون بكەوێت، بەڵکو پاداشتی گۆڵەکانە، منیش دەستخۆشی لە یاریزانی بەرامبەر دەکەم، چونکە لە دوو یارییەکەدا ئاستێکی باشیان پێشکەشکرد.

ڕاهێنەری یانەی سانجێرمان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، لەو کاتەوەی دەستبەکاربووم هەمیشە جەختم لەوە کردووەتەوە کە دەمەوێت ڕکابەری لەسەر هەموو نازناوەکان بکەم، هەڵسەنگاندنەکەش لە کۆتایی وەرزدا دەبێت دوای یاریی کۆتایی جامی فەرەنسا.

ڕاهێنەری یانەی سان جێرمان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە ماوەی 95 خولەکدا ڕۆحی ڕکابەریمان نیشان دا بە شێوەیەکی تەواو، چ لە ڕووی تەکنیکی و هەم لە ڕووی تاکتیکییەوە، هیوادارم وەرزی داهاتووش لە هەمان حاڵەتدا بەردەوام بین، تۆپەکە نادادپەروەرانە بوو، بەڵام دەبێت ئەوە قبوڵ بکەین و پیرۆزبایی لە تیپی براوە بکەین”.

 

هه‌واڵی گرنگ