x

X
06/04/2025 - 09:00
وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا

شارەزایەكی بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕایگەیاند رۆژی 06/06/2025 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان، چەندین وڵاتانی ئیسلامی، دوای دوو مانگ لە جەژنی ڕەمەزان، چاودێری بینینی مانگ دەکەن، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی چەند لێکدانەوە یەکی شیکاری گەردوونناسی و زانستی وردی کردووە بۆ ئەمساڵ جەژنی قوربانی پیرۆز کات و ڕۆژەکەی دیاری کردوە بە بەڵگەی زانستی.

ئاماژەی بەوەكردوە، جەژنی قوربانی پیرۆز لە بەرواری 06/06/2025 دەبێتە یەکەم ڕۆژ چونکە لە بەرواری 27/05/2025، لەکاتژمێر (06:02:18s) سەر لە بەیانی مانگ نوێ دەبێتەوە، لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ هیلالی مانگ دەبینرێت، لە بەر ئەوەی لە کاتژمێر (10:10:25s) ی پێش نیوەڕۆ 0.1% هیلالی مانگ بە(تەلەسکۆپ) ئەبینرێت، دواتر بۆ ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر (19:17:00s) لەکاتی بانگی ئێوارێ بە کاتی شاری هەولێر 0.5% نوێ بونەوەی هیلالی مانگ دەبینرێت، لە هەرێمی کوردستان

ئەوەشیخستوەتەڕوو، واتا لە ڕۆژی 28ی مانگ ڕۆژەکانی فەریزەی حەج دەست پێ دەکات، ڕۆژی 5 مانگی شەشی ئەمساڵی 2025 ، دەبێتە کۆتا ڕۆژی، بۆیە ڕۆژی 6ی مانگی شەش ەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

گرنگ
دەست بەئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم کرا
لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەدەچێت
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت : عێراق دەیەوێ کۆنتڕۆڵی هەموو نەوتی هەرێم بکات
وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا